٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٢٢
دوو بیرە نەوت لە کەرکووک تەقینەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند: دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی خەبازە لە پارێزگای کەرکووك بە بۆمبی دەستی تەقێندرانەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوو بیری نەوت لە کێڵگەی خەبازە کەدەکەوێتە دوری 20 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک لەئەنجامی دانانی  دوو بۆمبی دەستی تەقیوەتەوە.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تائێستا نازانرێت کە چ کەس و لایەنێک  هۆکاری رووداوەکە بووە و بەوهۆیەوە بەشێکی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکە کەبەرهەمی رۆژانەی 25 هەزار بەرمیل نەوتە راگیراوە.