٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٥
دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکەین/ ئێران کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەر پەسەندکراوی ناڤۆکی مەجلیس ببێتە یاسا و سەرجەم قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت، بە دڵنیاییەوە وەزارەتی دەرەوە پێبەندی یاساکە دەبێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پەسەند کراوەکەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بۆ کشانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیس هێشتا نەبووەتە یاسا و قۆناغەکانی تێنەپەڕاندووە.

وتەبێژی وەزەتی دەرەوە جەختی کرد: ئەگەر ئەو پەسەند کراوە ببێتە یاسا و هەموو قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت بەدڵنیاییەوە ئەو پێبەندی ئەو یاسا دەبین.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێ بابەت لە سەر خواستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەیان بە بەڵێنەکانیان و چاکسازی لە هەڵەکانی دەوڵەتی ترامپ دەبیسترێت. هیوادارین ئەورووپاش کۆتایی بهێنێت بە پشت کردنیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەگەر ئاوا بێت ئەوە ئاساییە کە ئێرانیش پایبەند دەبێت بە ئەوەی کە واژۆی کردووە ،  بەڵام پێویست بە دانوستانی دووبارە  و چەنە لێدانە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.

خەتیب زادە سەبارەت بە داخوازی چەند وڵاتی ناوچەکە بۆ بەشداری لە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: ئەو وڵاتانە هەموو پارەی خەڵکەکەی خۆیانیان خەرج کرد تا لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ بگەنە ئامانجی خۆیان و ئاسایش بۆ خۆیان بکڕن کەواتە ڕوونە کە ئێستا نیگەران بن و ئەو وڵاتانە ئەبێ ئاستی خۆیان بزانن. ئێران لەنگەر و کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە و برایەکی گەورەتر چاوپۆشی لە هەڵەکان کردووە.