١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٩
قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە

قەدەغەی هاتوچۆ لە کوردستانی سووریا کە بۆ ڕێگری لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا گیراوەتەو بەر، بە پێێ بڕیاری بەرپرسانی ئەو ناوچە، لە ڕێکەوتی ٩ ی نۆڤەمبەرەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە بۆ ڕێگری لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا گیراوەتەو بەر، بە پێێ بڕیاری بەرپرسانی ئەو ناوچە، لە ڕێکەوتی ٩ ی نۆڤەمبەرەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

بە پێی ئەو قەدەغە کردنە هەموو بازاڕ و ناوەندەکانی کڕین داخراوە و شوێنگەلێک وەکوو مارکێت، دووکان و ناوەندەکانی فرۆشی شتە پێویستەکان تا کاتژمێر ١٥ چالاکی دەکەن. هەروەها ڕێستورانت و کافەکان تەنیا خۆراک بۆ دەرەوە ئامادە دەکەن.

جگە لە نوێژی هەینی و ڕێوڕەسمی ڕۆژانی یەکشەممەی ئایینە جیاوازەکان، هەموو مزگەوت و پەرستگەکان داخراو دەبێت و هیچ ڕێوڕەسمێک وەکوو شایی و شیوەن و ... بە ڕێوە ناچێت.

شیاوی باسە بە پێێ دوایین ئامارەکان لە کوردستانی سووریا ٥ هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا ناسراوەتەوە کە ١٣٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە.

342/