به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 406 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 36 هەزار و 985 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8772 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 654 هەزار و 936 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 505 هەزار و 287 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.