٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٠٥
عەڕەبستان و سیاسەتی بەراوەژوو

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاردانەوەی پێشان دا بە بێ ڕێزی گەورە مفتی سەعوودییەکان.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  سێ شەممەی شەو لە پەیجی خۆی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتێر وڵامی قسە سووکەکانی "عەبدولعەزیز ئالی شێخ" گەورە مفای سەعودییەکانی دایەوە.

"عەبدولعەزیز ئالی شێخ" گەورە مفتی سەعودییەکان رۆژی سێ شەممە بانگەشەی ئەوەی کردبوو ئێرانییەکان موسڵمان نین.

زەریف وتی: لە ڕاستی لە نێوان ئیسلامی ئێرانییەکان و زۆربەی موسڵمانانی جیهان چ وێچوونێک لەگەڵ ئیسلامی توندئاژۆیانە و ڕەگەزپەرستانەی مفتییەکانی عەڕەبستان کە جاڕدەری تیرۆریزمن بە چاو ناکەوێ.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە کانگای بیر و باوەڕەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بیرۆکە و باوەڕ و فتواکانی تاقمی وەهابی عەڕەبستانە، ئەو فتوایانەی کە سیمای ئیسلامیان لە جیهان دا خەوشاندوە و هەزاران موسڵمانیان لە سوریا و عێراق و یەمەن و وڵاتە ئیسلامییەکانی دیکە لە خاک و خوێن دا گەوزاندوە.

 شاتوشوتی سەعودییەکان نەک هەر سنوری پڕ کێشی و ڕوو هەڵماڵاوی دەرباز کردوە بەڵکو نیشانەی شێتی و خەرفانیشی پێوە دیارە نەک هەر لە گفت دا بەڵکو لە کردیش دا بە جوانی دیارە.

سەعودییەکان ئێستا لە زەلکاوێک دا ڕۆچوونە تا زیاتر پەلاقاژە بکەن زیاتر ڕۆدەچن.

سەعودییەکان لەجیاتی ئەو هەڵیت پەڵیتانە دەبێ ئاوڕێک لە ڕابردووی و ئێستای خۆیان بدەنەوە تا ڕەنگە تێبگەن لە کوێن و تا کوێ دەتوانن بڕ کەن ئەو کایە قێزونە درێژە پێ بدەن.

سەعودییەکان لەو کایە چەپەڵە دا سێ ئامراز و نوێڵیان لە یەر دەست دایە یەکەمیان حەججە کە بە لێنەهاتوویی و لێنەوەشاوەیی نابەرپرس بوونی خۆیان نیشان دا و بە کوشتنی زیارەتکارانی ماڵی خودا پەناگەی هێمنی و ئۆقرەیی مرۆپایەتیان کردە کوشتارگای جاجییەکان. ئێستا بە سیاسەتی بەراوەژوو بە تەمان بڵێن ئەگەر زیاتر لە 7 هەزار حاجی ماڵی خودا لەوان 464 زیارەتکاری ئێرانیش لە رۆژی جێژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو دا مەزڵومانە و بە زمانی تینوو گیانیان لە دەست دا ئەوە تاوانی ئێرانە کە دەیهەوێ حەج بکاتە دیاردەیەکی سیاسی.

ئامراز و نوێڵی دوهەمی سەعودیەکان لەو کایە چەپەڵە سیاسییە دا کەڵک وەرگرتن لە ستراتژی سەربازییە کە لە یەمەن دەیبینین. سەعودییەکان هۆی شەرانگێزی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە لە گۆیا نیگەرانی داهاتووی دیموکڕاسی یەمەنن و دەیانهەوێ یەمەن لەو قەیرانە رزگار کەن لەحاڵێک دا خەڵکی یەمەن بە بۆمبی فۆسفۆری و چەکی قەدەغە کراو خەک لە خاک و خوێن دا دەگەوزێنن و لە دژی یەمەن هاوپەیمانی سەربازی پێک دێنن.

بەڵام نوێڵی سێیەمی سەعودییەکان لە درێژەی ئەو قەیران خولقێنییە، پارەی نەوتە کە ئەویش بە لێنەوەشاوەیی و گەز و پێوانەی هەڵەی خۆیان بە دابەزینی نرخی جیهانی نەوت لە کیسیان چووە و ئێستاش توشی کورت هێنانی بودجەی سەت میلیارد دۆلاری بوونە.

لەو هەلومەرجە دا عەڕەبستان تووشی ئاستەنگێکی دیکەش هاتووە و ئەویش بێ متمانەیی وڵاتە ئیسلامییەکانە بە شێوازی بەڕێوەبردنی حەج.ئەوە زەبرێکی قورسەکە ماڵباتی ئالی سەعود تابی دیتنیان نییە و وەخۆ کەوتون بە هەراو هۆریای سیاسی کێشەکە ڵێڵ کەن و بشێوێنن.

بەو جۆرەی کە بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی سەرکردەکانی سەعودیا هەروا سورن لەسەر درێژەی کایەی فرە پاتە و بێ ئەنجام و قبوڵنەکردنی بەرپرسیاریەتییەکان لە حاڵێک دا دەبێ ئەوان دۆش دامان و دەستەوەستانی خۆیان لە بەڕێوەبردنی حەجج دا قبوڵ کەن و وڵامدەری وڵاتە  دڵ بە خەمەکانی کاڕەساتی مینا بێ.

لێکۆڵینەوەیەکی گشتداگر دەتوانێ لایەن و ڕەهند و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەوکاڕەساتە ڕوون کاتەوە و تەمیگومانەکان بڕەوێنێتەوە.سەعودییەکان تەنانەت خویان بوارد لە پێکهێنانی لێژنەی ئیسلامی بەدواداچوونی ڕاستییەکان و ئێستاش تێدەکۆشن لە ئێران تۆمەتبار کەن بە بێ بەش بوونی حاجییە ئێرانییەکان لە حەجیی ئەم ساڵ.

بێ گومان بەرپرسایەتی  کاڕەساتی مینا لە ئەستۆی ئەو دەسەڵاتدارانەیە کە نەک هەر لە کوژرانی هەزاران کەس لە میوانانی ماڵی خودا داخ و مخابنی خۆیان دەرنەبڕی بەڵکو ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ گەلانی موسوڵمانی ناوچەیان کردە قوربانی کایە و دەهۆ سیاسییەکانی خۆیان...

کۆتایی کورتە نامە/310