١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٥٨
هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لە باکوری سوریا

هێزی ئاسمانی سوپای سوریا و ڕوسیا لە دێژەی هەڵمەتەکانی خۆیان دا لە دژی تیرۆریستانی لە حەڵەبی باکوری سوریا دەیان تیرۆریستیان کوشت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخبارییەی سوریا وەزارەتی بەرگریی روسیا ڕایگەیاند لە هەڵمەتی ئاسمانی سوپای ڕوسیا و سوریا لە دژی تیرۆریستان لە حەڵەبی باکوری سوریا لانیکەم چل تیرۆریستیان کوشت و ژمارێکی دیکەشیان بریندار کرد.

هەر لەم پەیوەندییە دا هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان ژمارێک لە ناوچەکانیان لە باشوری پارێزگای حەڵەب لە ژێر چنگی گروپی تەکفیری و تیرۆریستی داعش رزگار و زەبرێکی قورسیان لە تیرۆریستان گەیاند.

هەر لەم پەیوەندییە دا دوابەدوای تێکهەڵچوونی قورسی سوپای سوریا و گروپی تیرۆریستی ناسراو بە "جەیشولفەتح" لە دەوروبەری باشوری حەڵەب ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون....

کۆتایی کورتە نامە/310