٣٠ ئاب ٢٠١٦ - ٠٩:٣١
باشترین ڕادار له‌ ئێران جێگیر کرا

فه‌رمانده‌ی به‌شی ئاسمانیی بنکەی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران وتی: له‌ ئێستادا ڕاداری "نه‌زیر" له‌ سنووره‌کاندا جێگیر کراوه‌ و له‌مه‌ به‌دوا هیچ شتێک دوور له‌ چاودێڕی ئێمه‌ ناتوانێت بێته‌ ناو ئێرانه‌وه‌

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران، ئه‌میر فه‌رزاد ئیسماعیلی فه‌رمانده‌ی ئاسمانی بنکەی  خاته‌مولئه‌نبیا وتی: ڕاداری نه‌زیر جێگیر کراوه‌ و له‌مه‌ به‌ دوا هیچ فڕۆکە باڵنده‌ و باڵه‌فڕێک به‌ بێ مۆڵه‌تی ئێمه‌ ناتوانێت بێته‌ ناو ئاسمانی ئێران.

ناوبراو وتیشی : ئه‌م ڕاداره‌ لێهاتوویی دۆزینه‌وه‌ی بچووکترین فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیشی هه‌یه‌ و ده‌توانێت فڕۆکه‌ی جۆری u۲، rq۴، mq۱ به‌ ئاسانی بدۆزێته‌وه‌ و هه‌ر کات له‌ سنووره‌ ئاسمانییه‌کانی ئێرانه‌وه‌ تێپه‌ڕ بن ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌ هه‌مووشی گرنگ تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕاداره‌ ده‌توانێت ئه‌و فڕۆکانه‌ی توانایی ڕه‌ت بوون له‌ ڕاداریان هه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌. هه‌روه‌ها زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت سوپای ئێران له‌ هاتنی مووشه‌کی بالستیک و کروز به‌ره‌و ئه‌م وڵاته‌ ئاگادار بکاته‌وه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی: ئه‌م سیستمه‌ ڕادارییه‌ له‌ به‌رزایی 3 هه‌زار مه‌تری ژوور زه‌وی له‌ ئێران جێگیر کراوه‌.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ لێهاتووییه‌کانی ڕاداری نه‌زیر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕاداره‌ ده‌توانێت به‌ ده‌یان کیلۆمه‌تر دوورتر له‌ سنووره‌کانی ئێران هه‌رچی شته‌ بدۆزێته‌وه‌ و سوپای ئێرانی لێ ئاگادار بکاته‌وه‌....

کۆتایی کورتە نامە/310