باراک ئۆباما له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڤۆرڵد نیوز پۆلیتکیز (World News Politics) وتی: من و بنه‌ماڵه‌که‌م تاکوو کۆتایی خوێندنی کچه‌که‌م ساشا له ئه‌مریکا ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام گه‌ر دۆناڵد ترامپ له ئه‌مریکا سه‌رکه‌وێت بێ هیچ گۆمانێک ئه‌مریکا چۆڵ ده‌که‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: من بابه‌تی کۆچ کردن له ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ترامپم، به ته‌واویی و به وردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌م تاوتوێ کردووه و گومانی تێدا نییه. به پێی وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا که به‌شێک له قسه‌کانی له ماڵپه‌ڕی iraqidinarchat بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه دوای چۆڵ کردنی ئه‌مریکا وڵاتی کانادا بۆ ژیان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌و درێژه‌ی دا: سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری کۆچ کردن بۆ کانادا له‌گه‌ڵ جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی کاناداش گفتوگۆم کردووه.
بۆچوونه تونده‌کانی دۆناڵد ترامپ، به‌ربژاری کۆماری خوازه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، سه‌باره‌ت به بابه‌ته جۆراجۆره‌کان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئۆباما ببێته یه‌کێک له دژبه‌ره‌کانی ئه‌م به‌ربژاره و تاکوو ئێسته چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی ترامپ هۆشداری جدی به خه‌ڵکی ئه‌مریکا داوه....
کۆتایی کورتە نامە/310