به پێی هەواڵ درێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێک دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی ئۆستڕالیا لە هەمبەر پەنابەران کاربەدەستانی ئەو وڵاتەیان تۆمەتبار کرد بە ئەنقەست لە دوڕگەی "نائورۆ" لە دژی پێشێلکرانی مافی پەنابەران ناوەستنەوە تا بەم پێیە پێش بە هاتنی پەنابەری دیکە بۆ ئەو وڵاتە بگرن.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤ دا هاتووە، پەنابەران لە دوڕگەی نائورۆ بەرەوڕووی دەسدرێژی ڕاستەقینە، هەڵسوکەوتی نامرۆڤانە و لە بیر کران دان.
پێشوتریش پزیشکان، پارێزەران و بەرگریکارانی مافی پەنابەران وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەوڵەتی ئۆستڕالیا هۆشداریان دابوو کە هەندێک لە پەنابەران لەکاتی نیشتەجێ کردنیان لەو کەمپانە بەرەوڕووی لاقە کردن بوونەتەوە و گرفتی دەرونیان بۆ هاتۆتە پێش.
بە گوێرەی سیاسەتێک کە ئۆستڕالیا گرتۆتە پێش ئەو تاقمە لە پەنابەرانەی کە لە رێگەی گەمی و لۆتکەوە خۆیان گەیاندۆتە بۆ پاپواگینەی نۆ یان دوڕگەی دوڕگەی نائورۆ دەنێردرێن.
مایکڵ بوچنەک لێکۆڵەرێکی چاودێری مافی مرۆڤ کە مانگی پێش سەردانی نائورۆی کردبوو لەمبارەوە وتی" بەرەوڕووکردنی پەنابەرانی گەورە ساڵ و مناڵ لە بەردەم هەمە جۆر گرفت و کێشە، وا دیارە یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی ئۆستڕالیا لە دوڕگەی نائورۆیە...
کۆتایی کورتە نامە310ەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :