شاری مەنبەج لە پارێزگەی حەلەب، باکووری سوریا دایە و گرینگترین ڕێگەی تەداروکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە نێوان سوریا و تورکیا دایە .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، سوپا و هێزی خۆڕاگری سوریاش دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی جەیشولفەتح بەرزاییەکانی ستراتژیکی دەورووبەری گوندی عیمارە ، دەورووبەری بەشی باشووری حەلەبیان ئازاد کرد .
لەم تێکهەڵچوونەدا ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون . دەیان بنەماڵەی دانیشتووی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەبیش لە ڕێگەی شێخ سەعید لە باشووری حەلەب دەرکەوتن .
سوپای سوریا و هێزی جەماوەری هەروەها بەشگەلێکی زۆر لە ئوردوگای ئاوارەکانی فەلەستینی حندراتیان لەباکووری حەلەب ئازاد کرد .
ئازاد کرانی ئەم ناوچەگەلە دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تاقمەکانی تیرۆریستی ڕووی دا و هاوکات تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی سوپای سوریا جم و جۆڵی تیرۆریستانیان لەم ناوچەیە داوەتە بەرپەلامار .
لە غوتەی ڕۆژاوایی دیمەشقیش سوپای سوریا چەند کۆگەی ئاوەدانیان ئازاد کرد ...
کۆتایی کورتە نامە310