به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕانسا رۆژی سێ شەممە پاش کوژرانی قەشەیەک بە دەستی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش، پاپ فڕانسیس رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهانی ئەرخەیان کرد کلیسا و شوێنە ئایینیەکانی فەڕانسا دەپارێزێ.
سەرۆک کۆماری فەڕانسا بڕیار بوو لە دوایین ساتەکانی پاش نێوەرەۆی سێ شەممە لەگەڵ دۆمنیک لۆبرێن ئۆسقۆفی رەوان دیدار بکات وکاتژمێر هەشتی رۆژی چوارشەممەش لە کۆڕبەندی نوێنەرە ئایینەکان دا بەشداری بکات.
کۆشکی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە لە ڕاگەیێندراوێک دا ڕایگەیاند ئۆلاند پاش پەلاماری بێزراو و کوشتنی قەشە هامل لە لایەن دو تیرۆریستەوە لە کلیسای سەنت ئاتییێن دوو رروڤرای لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پاپ فڕانسیس سەرەخۆشی گەلی فەڕانسای لێ کرد.
هەروەها سەرۆک کۆماری فەڕانسا رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند هەڕەشەی توندئاژۆیی لە دژی فەڕانسا و ئەوروپا هیچ کات بە قەرای ئێستا ئەوەندە نەبووە.
فڕانسوا ئۆلاند لە ئاخافتنی کورتی تەلەفیزیۆنی خۆی دا وتی: شەڕ لەگەڵ توندئاژۆیی هەم لە نێوخۆ و هەم لە دەرەوەی فەڕانسا درێژ دەبێت.
سەرۆک کۆماری فەڕانسا وتیشی: دەوڵەتی فەڕانسا بێ گومان مکوڕە تیرۆریستان ببەزێنێ....
کۆتایی کورتە نامە/310