بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، ئیستیفا ن ئوبراین سەرۆکی ئاژانسی یارمەتی گەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەوادی خوراکی نیوەکانی مانگی داهاتوو دەگاتە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب وتیشی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە ئاسانی ناتوانێ ڕێگا بدات ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەبیش ببێتە یەکێکی دیکە لە ناوچەکانی گەمارۆ دراو لە سوریا .
لەو دانیشتنەدا سامانتا پاور باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وتی بەروپێشچوونی کارەکان پێویستی بە خولێکی کەم کردنەوەی توند و تیژی هەیە و ئەگەر حەڵەب لە گەمارودا بمێنێتەوە ئەنجامیدانی هەر جورە کردەوەیک ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە .
ویتالی چورکین باڵوێزی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەو دانیشتنەدا وتی جادەی کاستلو لەو یاسایە جیاواز نیە و ئاگادارین کە لەو ڕێگایە بۆ گەیاندنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بە کەسانی مەدەنی کەڵکی لێ وەرناگیردرێت بەڵکوو بۆ ناردنی یارکەتی مڕۆڤ دۆستانە و ناردنی چەک بۆ تێرۆریستان و هەروەها بۆ تێپەڕینی بۆمب دانەران بەکار دێت .
لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا " کورو بیشو " باڵوێزی ژاپۆن لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی ئوبراین ئەو بیرۆکەیەی کە لە هەر هەفتەیەکدا وچانێکی 48 کاتژمێرە لە شەڕ بۆ گەرەنتی دەسڕاگەیشتنی مڕوڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دابمەزرێت بە شێوەی گشتیی ڕایگەیاند و دەتوانم بڵێم کە لایەنگریەکی بە بڕ لەو بیرۆکە لە ئەنجۆمەنی ئاسایشدا هەیە .....
کۆتایی کورتە نامە/310