١٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٤:٤٥
ڕاگەیاندنێکی کۆریا: ئێران گێژەنەی ئاسایش و سەرکەوتنی ناوچەکەیە

رۆژنامەی "کۆریا هراڵد"ی کۆریای باشور بە بڵاوکردنەوەی تایبەت نامەیەک بە بۆنەی سی و حەوتەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئێرانی وەکوو بە یەکێک لە گرنگترین جەمسەرە ئابوریی یەکانی جیهان و ناوچەی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانیوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا ئەو تایبەت نامەیە وێڕای ناساندنی کاربەدەستە باڵاکانی ئێران سیاسەتەکانی تارانی لەمەڕ گەیشتن بە رێککەوتنی ناڤۆکی و گەشەی ئابووری وڵات بە ڕەوتێکی پڕ بایەخ و سەرچەشنی سیاسەت ناوبردووە.

ئەو راپۆرتە لە درێژە دا تیشکی خستۆتەسەر وتەکانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەبابەت پەیوەندیی دۆستانە دەگەڵ دراوسێکان و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان و وەبەرهێناوەتەوە: یەکێک لە ئاسەوارەکانی ئەو سیاسەتە رێککەوتنی ناڤۆکی بوو کە ئێران لەگەڵ شەش زلهێزی جیهان لە جولای 2015 دا واژۆی کرد.

هاوکات لەو راپۆرتە دا لە رمان بانکی جیهانی، ئێران وەک ولاتی گەورە ولاتی ئابوری جیهان ناسێندراوە.

کوریا هراڵد دەنوسێ کە تەنیا لە سێ مانگی رابردوو دا پاش رێککەوتنی ناڤۆکی زیاتر لە 50 شاندی ئابوری سەردانی ئێرانیان وکە ئەوە زۆر دەگمەنە.

ئەو ڕاگەیێندراوە کۆریاییە ئێرانی وەک هێزێکی ناوچەیی بە پێگەیەکی گرنگ زانیوە کە بێجگە لە خاوەنداریەتی لە زۆرترین پشکی کەنارەکانی کەنداوی فارس کۆنتڕۆڵی گەڕووی هورموزیشی لە دەست دایە.

راپۆرتەکە دەشنوسێ: ساڵانە ملوێنان بەرمیل نەوت لەو گەڕوویەوە بۆ سەرانسەری جیهان ڕادەگوێزرێ و ئەوەش دەور و ڕۆڵی ئێران چەند ئەوەندە دەکا.

رۆژنامەکە نووسیویەتی ئێران وەک هاوپشکێکی گرنگ و بازاڕێکی گەورە بۆ کۆریای باشوور پێداویستی یەکانی ئەو وڵاتە بە نەوت و پێتڕۆکیمیا و وزە دابین دەکا و بڕیاریشە دوو لایەن لە پلانە ژێرخانی یەکان دا هاوکاری یەکدی بکەن.