٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٦:١٨

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی تاران لەهەمبەر وڵاتانی ناوچە و دراوسێکان، جەختی کرد، ئێران نایهەوێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێ گرژی و ناکۆکی هەبێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ روحانی سێ شەممەی شەو لە دیدارو دیمانەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆن دا،خوو و ئاکاری هەندێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێرانی بە پێچەوانەی بناماکانی دراوسێیەتی،برایەتی ،موسڵمانیەتی و مێژووی پەیوەندییەکان زانی و وتی: ئەگەر ئەوان ڕۆژێک واز لە گرژی و ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچەکە دا بێنن و بیانهەوێ قەرەبووی کارە ناحەزەکانیان بکەن، گەلی مەزنی ئێران ئەوەندە لە خۆبوردویە کە رێگا بدات ئەوان دیسان هەڵەکانیان قەرەبوو کەنەوە.

سەروک کۆماری ئێران لە هەمان حاڵیش دا سەبارەت بەوەی کە ئەگەر بێتوو هەندێک لە دراوسێکان بەردەوام بن لە سەر هەوڵەکانیان لە دژی ئێران چ روو دەدات؟

وتی: سەرەتا، ئەو کارە بە زیانی خۆیانە ،دوهەم ئەگەر پێویست بە بڕشتەوە دەگەڵیان دەجووڵێنەوە چونکە دڵۆڤان و نەرمی نواندنی یەک لایەنە وڵام ناداتەوە.

روحانی بە باس کردنی ئەوەی کە ئێران بە بڕشتانه‌ لە هەمبەر ئەوانە دەجووڵێتەوە کە بیانهەوێ زەبر لە ئێران بدەن وتی: وڵاتانی ناوچە دەبێ بەرژەوەندییەکان ببینن، چۆن ئێران لە دوای ئەوە نییە ببێتە هێزی باڵا دەستی ناوچەکە، بەڵکو لە دوای ناوچەیەکی سەربەرز و بەهێزە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێکی ناوچەییە و ئەو هێزەشه‌ لە دژی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچە دا نییە بە تایبەتی دراوسێکانی، و هێزی هێورکەرەوە و ئاسایش هێنەری ئێران لە پێناو ناوچەکەیەکی سه‌قامگرتوو دایە.

ویستی گەلی ئێران، پێکەوەژیانی گەلانی ناوچە لە دۆخێکی هێمن دایە تا لەم چوارچێوەیە دا ئاشتی بچەسپێ و وڵاتان پێشکەون.

ناهێمنی و ئاڵۆزی پێش بە پێشکەوتنی وڵاتان دەگرێ و پێداگربوون لەسەر سیاسەتی دژایەتی کردن و دەکارهێنانی هێز، ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبا.

سووریا و یەمەن و عێراق نمونەی ڕاشکاوی دورکەوتنەوەی وڵاتان لە یەکترین.

هەندێک وڵاتی ناوچە لە وان عەرەبستانی سەعودی کە دراوسێ باشووری ئێرانە،بەرە وگرژی زیاتر هەنگاو دەنێن.

ڕۆڵی تێکدەرانەی عەرەبستان لە سوریا و یەمەن تەنیا بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێتاوان و ڕوخانی ئەو وڵاتە ناهێمنی زیاتری ناوچەکە بوەو

جموجۆڵی کاربەدەستانی سەعودی بە ئاراستەی گرژی و زەبر وەشاندن لە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەیە.

سیاسەتی دوژمنانەی عەرەبستان لە هەمبەر ئێران لەم چوارچێوەیە دایە.

بڕیاری عەرەبستان بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپڵۆماتیکەکانی لەگەڵ ئێران بە بیانوی پەلاماری کەسانی گوماناوی بۆ سەر شوێنە دیپڵۆماتیکەکانی ئەو وڵاتە لە تاران و مەشهەد و هەوڵ دان بۆ زەبر دان لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بە سووربونیان لەسەر سیاسیەتی گرژی نانەوە، بن پێ کردنی بنەماکانی دراوسێیەتی و هاوبەشییە ئایینی و کەلتورییەکانە.

ئێران بەڵام بە پێچەوانەی عەرەبستان بە ئامانجی ئاسایش و سەقامی ناوچە،ڕێزی تەواوی داناوە بو ئەو دراوسێ باشورییەی ئێران و بە سیاسەتی سەبر و دۆستایەتی لەگەڵ عەرەبستان دەجوڵێتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو وڵاتێکی بە هێز و بەرپەرس لە ناوچەکە دا دەجوڵێتەوە و بەرژەوەندی خۆی لە وە دا نابینێ کە زەبر لە بەرژەوەندی دراوسێکانیبدا.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری پەیوەندی ئەرێنی و بنیات نەر بوە و ئەو روانگەیە گەرەنتی ئاشتی پاوەجێ و سەقام و هێوری ناوچەکە و یارمەتیدرەی گەشە و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاتانە.