١٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٢١:٢٥
Source: Mehrnews
ترامپ: لە پرسی ئێراندا سەردەکەوین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش دیدار لەگەڵ ئەمیری قەتەر وتی: لە پرسی ئێراندا سەردەکەوین.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ چوارشەممە پاش دیداری لەگەڵ ئەمیری قەتەر، لە لێدوانێکدا وتی کە سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە.

ترامپ وتیشی: لە پرسی ئێراندا سەر دەکەوین. ئەم بابەتە دواجار بە جۆڕیک چارەسەر دەبێت. ئێمە لەبارەی پرسە جیهانییەکان وەک ڕووسیا و ئۆکراین گفتوگۆمان کرد و ئێوە زۆرتان یارمەتی داین. ئێمە هەروەها لەبارەی پرسی ئێران گفتوگۆمان کرد و چاوەروانین دیپلۆماسی سەرکەوێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha