سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی گەییشتنی بۆ پەیکین، ڕایگەیاند: چین و ڕووسیا دوو هاوبەشی ستراتیژیک و دۆستانی نزیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە بەردەوام لە دۆخی ئەستەم لە پاڵ ئێمە بوون. ئاساییە کە لە پرسە جیاوازەکان، بەتایبەتی لە دۆخی ئێستادا کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە، ڕاوێژی بەردەواممان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە هەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆیەکمان لە مسکۆ ئەنجام دا و ئەمڕۆش لە پەیکن، پەیامی سەرۆککۆمارمان هێناوە بۆ بەرپرسانی چینی. هیوادارین گفتوگۆی باشمان لە ئەو سەفەرەدا هەبێت.
عێراقچی بە جەخت لەسەر ڕۆڵی سازێنەری چین لە پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڕابردوودا، ڕایگەیاند: چین وەکوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بەردەوام هەڵوێستی ئەرێنی و سازێنەری هەمبەر بەرنامەی ئەتۆمی ئیران هەبووە و ئێمەش دەسخۆشی ئەو هەڵوێستانە دەکەین. لە درێژەی ڕێگاشدا درێژە دەدەینە راوێژ و هاکارییەکانمان لەگەڵ پەکین.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: چین ئێستاش پاڵپشتی لە ڕەوتی دانوستانەکان دەکات و بۆ یارمەتی و هاوڕێی لە ئەو ڕێگایە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە کە لایەنەکانی لە دیدارەکانی ئەمڕۆ لێک دەدرێتەوە.
342/
Your Comment