ئیسماعیل بەقایی لەم پێوەندییەدا وتی: وابەستەیی پێکهاتەیی حکوومەتەکانی ئەمریکا بە گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی وڵاتانی بەرەوپێشکەوتن، وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندن و گوشاری سیاسی، پێشێلکردنی بنەما و ڕێسا بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وتیشی: جگە لە لاوازکردنی بناغەکانی سەروەری یاسا و ڕێساکانی بازرگانی ئازاد، هەروەها دەبێتە هۆی پێشێلکردنی توندی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکانی ژێر گەمارۆکان، بەتایبەتی مافی گەشەپێدان و لە زۆر حاڵەتدا بە نموونەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت.
بەقایی بەردەوامی سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر کەرتە ئابووری و بازرگانییە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی بە کردەوەیەکی چەوساندنەوە و نایاسایی زانی کە "پێچەوانەی ئاشکرایە لەگەڵ پاگەندەی ئەمریکا بۆ وتووێژ و دانوستان و ئاماژەیە بۆ نەبوونی نیازپاکی و جددیی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەپاندنی سزای تاکلایەنە بەسەر نەتەوەی ئێران، وەک کردەوەیەکی پێشێلکارانەیە کە پێچەوانەی بنەما و ڕێسا بنەڕەتییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ڕاشیگەیاند: بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی حکومەتی ئەمریکا بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەمریکاش دەبێت لێپرسینەوە لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ بکات کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە تاوانکاریانەدا هاتۆتە ئاراوە.
342/
Your Comment