ئەمیر کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێورەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی 29 خاکەلێوە، لەسەر ئامادەیی تەواوی ئەو هێزانە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک جەختی کرد.
ناوبراو وتی: ئەرکی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و ئەرتەس، وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە هەر ئاستێکدایە. ئەرتەش بە هەموو توانیەوە پابەندی ویلایەتە. بە چاوانی کراوە و وریاوە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە کە لە ئەگەری پێویستدا، وەڵامێکی ددان شکێن بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە کۆماری ئیسلامی بدەینەوە.
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش زیادی کرد: ئەمڕۆ هیچ مەترسییەک لە سەر دەسەڵات نییە چونکوو هێزە چەکدارەکانی ئێران بە توان و ئامادەیی تەواوەوە ئامادەی جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ڕێبەرە.
هەروەها جەختی کرد کە هێزی زەوینی ئەرتەش وەکوو هێزێکی سەرەکی، ڕۆڵی سەرەکی لە بەرگری لە وڵات و هەڕەشەکانی هەیە.
342/
Your Comment