١٤ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٩
Source: Mehrnews
بانگهێشتی 1800 ڕۆژنامەوانی ئێرانی بۆ ڕاپەڕین دژی ئیسڕائیل

ژمارێکی زۆر لە چالاکانی فەرهەنگی و میدیایی ئێرانی لە نامەیەکدا هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهانیان بانگهێشتی ڕاپەڕین لە دژی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی کرد.

زیاتر لە 1800 ڕۆژنامەوان و چالاکی فەرهەنگیی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە ژێر ناوی "وەرن هەوڵێک بدەین"، داوایان لە هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهان کردووە کە کۆمەڵکوژیی و جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە غەزەدا ئیدانە بکەن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا بە ئاماژە بە بێدەنگیی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت جیهانی ئیسلام هەمبەر بە کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی غەزەدا، هاتووە: هاوار بۆ ئێمە، ئەگەر ئەو کارەساتانە دەبینین و وەک هەموو شەرمەزارانی ئەوڕۆی مێژوو، نێدەنگ بین و ببینە هۆی شەرمەزاریی مرۆڤایەتی.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha