کاربەدەستێکی باڵای دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا بەدوای ڕێخۆشکردنی دیداری نێوان جۆلانی و بەرپرسانی باڵای عێراقی لە پەراوێزی دانیشتنی ئانتالیا لە شەممەی داهاتوودان.
ئەو کاربەدەستە باڵایە کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بێت، ڕاشیگەیاند: ئەم دیدارە بڕیارە بە چاودێریی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی دانیشتنەکەی ئانتالیا لە شەممەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار دەبن.
ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی تورکیا چەند ڕۆژە بەدوای ڕێکخستنی ئەو دیدارەیە، بەڵام سوودانی تا ئێستا وەڵامی یەکجاریی نەداونەتەوە.
342/
Your Comment