موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی نزیک لەپارتەکەی، پابەندبوونی ڕێکخستنەکانی پەکەکەی بەبانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوپاتکردەوە.
قەرەیلان وتی: بەڵام پێویستە حکومەتی تورکیا دەرفەت بەئۆجەلان بدات بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوەببات.
وتیشی: "ئەگەر تورکیا ئەوە نەکات، پرۆسەی چارەسەر بەبنبەست دەگات، سەبارەت بەلێدوانی وەزیری بەرگریی تورکیا کە ڕایگەیاندبوو، "نابێت پەکەکە باسی ئاگربەست بکاتو دەبێت دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێتهوه".
قەرەیڵان ئهوهشى وت:"ئەو جۆرە ڕەفتارو لێدوانانە گونجاونینو دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی چارەسەریو پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت، ئێمە بۆ هەر ئەگەرێکی شەڕ، ئاشتیو پرۆسەی چارەسەری ئامادەین".
بهوتهى قهرهیڵان، "هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین ڕەنگە نەورۆزی 2025 سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ ئازادیی ئۆجەلانو چارەسەری پرسی کورد".
سەبارەت بەهەنگاوی چەکدادانی پەکەکە، قەرەیڵان دەڵێت:"بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوبێت، پێویستە هەلومەرجێک بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی ئۆجەلان ئازاد بکرێتو چالاکانە بەشداریی پرۆسەکە بکات، چونکە چەکدانان، پرۆسەیەکەو تەنها عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەتوانێت ڕێبەرایەتی بکات، هەروەها دەبێت دەوڵەت چاکسازیی یاسایی بکات.
342/
Your Comment