١٩ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٠:٣٠
Source: Mehrnews
ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا: چەک دانانێین

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە بە ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا لە ناوچە کەنارئاوییەکان، چەک دانانێت و بەردەوام دەبێت لە بەرگری‌کردنی ناوچە.

  وائێل نادر وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا ڕایگەیاند کە ئەو ئەنجومەنە بە ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا لە ناوچە کەنارئاوییەکان، چەک دانانێت و بەردەوام دەبێت لە بەرگری‌کردنی ناوچە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەڤڵبوونی ڕێژەیەکی زۆری ملیشیاکانی پارێزگای سوەیدا بە ئەنجومەنی سەربازیی ئەو پارێزگایە، ڕاشیگەیاند: هەڵویستی ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا بۆ داهاتوو ڕوون و ئاشکرایە و لە پێناو پاڵپشتی لە مافی هاووڵاتیان و سەقامگیریی سووریا تێدەکۆشین.

نادر جەختی لەوەش کرد: کاتێک دەوڵەتێکی یاسایی لە سووریادا بێتە سەر کار کە دەستەبەرکەری مافی هاووڵاتیان بێت و پاڵپشتیان لێ بکات، ئەواس چەک دادەنێین.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha