١٢ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٥
Source: Mehrnews
قەرقاش بە نامەکەی ترامپەوە پاش کەمێکی تر دەگاتە تاران

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەردانەکەی شاندێکی ئیماراتی بە سەرۆکایەتی ئەنوەر قەرقاش بۆ تاران هەواڵیان دا.

  شاندێکی ئیماراتی بە سەرۆکایەتی ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیمارات ئەمڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی نامەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئێران دەگەنە تاران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو نامەیەی کە گوایە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران نووسیویەتی، وتی: ئەم نامەیە نووسراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان.

وتیشی: بڕیارە بەم نزیکانە نێردراوێکی وڵاتێکی عەرەبی ئەم نامەیە بهێنێتە تاران.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha