٨ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٨
Source: Mehrnews
ئەگەری شکستهێنانی دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە

بە پێی ئەزموونگەلێک وەکوو شەڕی نێوخۆیی کوردەکان لە عێراق تا دانوستانی شاراوەی ئۆسلۆ سەبارەت بە ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکە، ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان نیشانی دەدات کە بە بێ ناوەندێکی ناوەندگر، ئەگەری شکستی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا زۆرە.

 عەبدوڵڵا ئۆجالان، داوای لە هێزەکانی کردووە چەکەکانیان دابنێن و لە کۆتاییدا ئەو پارتە هەڵبوەشێتەوە.

نادیارە کە ئایا ئەم ڕەوتە نوێیە دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە پێکدادانی 40 ساڵەیەک کە 40 هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە یان خودا نا. ئەردۆغان ئەوە وەکوو هەلێکی مێژوویی بۆ ڕووخانی دیواری تیرۆر وەسف کردووە بەڵام لە هەمان کاتدا نیگەرانی هەیە کە ئەو ڕەوتە چ کاریگەرییەک دەکاتە سەر کوردەکان نەک هەر لە تورکیا، بەڵکوو لە عێراق و سووریاش.

لە رابردوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ ئاشتی بەڵا، هەموویان شکستیان هێناوە. هەموو ڕەوتە ئاشتییەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بەڵام ئەوەی کە لە هەموویاندا هاوبەشە بوونی ناوەندێکی دەستەبەرکارە کە دانوستانەکان بەرەوپێش ببات، بەستێنێک بۆ چارەسەری کێشە چاوەڕوان نەکراوەکان پێک بهێنێت و دڵنیایی بدات کە هەموو لایەنەکان پابەندەی ڕێککەوتننەکان بن.

بە بێ ناوەندگرێکی بەهێز و جێگای متمانەی هەموو لایەنەکان، نایەکسانی دەسەڵات دەتوانێت ئەنجامەکە لە پێشەوە دیاری بکات، پرسە بنەڕەتییەکان پشت گوێ بخرێت و بەستێن بۆ پێکدادانەکان لە داهاتوو خۆش ببێت.

زەروورەتی بەشدار کردنی ناوەندێکی دەستەبەرکار

بوونی ناوەندێکی دەستەبەرکار دەتوانێت ڕەوتی ئاشتیەکە ئاسان بکاتەوە و هەموو پرسیارەکان بە ڕوونی وەڵام بدرێتەوە و کێشەکان بە باشی چارەسەر بکرێن تا بەرەو توندوتیژی یان شکست نەچێتە پێشەوە.

لە ئاستی جیهانی نموونەگەلێکی سەرکەوتوو هەیە کە لە بوونی ناوەندێکی دەستەبەرکار سوودیان وەرگرتووە، لە ئۆپراسیۆنی بەربڵاو ئاشتەواییەوە بگرە تا نێوبژیوانی بێ لایەنانە. کە یان لە ژێر چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان بوون یان ئەمریکا یان لایەنێک وەکوو یەکێتی ئەفریقا.

نموونە مێژووییەکان لە کوردستان

لە ساڵی 1994 کە شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی ڕووی دا، بە ناوبژیوانی واشنتۆن لە سەردەمی بیل کلینتۆندا کۆتایی هات. هەروەها ڕەوتی ئاشتی تورکیا و پەکەکە بە ناوی ئۆسلۆ لە ساڵی 2013-2015 کە بووە هۆی چاکسازی فەرهەنگی و دیمۆکراتیک لە ئەو وڵاتە.

لەمپەرەکانی دۆسیەی ئاشتی تورکیا و کوردەکان

بوونی ناوەدنێکی دەستەبەرکار ڕۆڵی سەرەکی لە پێکهێنانی رەوتی ئاشتی دەگێڕێت،بەتایبەتی کاتێک کە یەکسانی هێز لە نێوان لایەنەکانی پرسەکە زۆرە.

بە پێی ئەوەی کە پرسی کورد لە تورکیا پرسێکی تەواو ناوخۆییە دژوارە کە ئەگەر وابیر بکەنەوە کە ئەنقەرە ئیزن دەدات هێزێکی جیهانی لە ئەو پرسە دەستێوەردان بکات. ئەگەر ڕێگایەک بۆ شوێنگیری دادپەروەرانە و گونجاو بە ئەو داواکارییە نەدۆزرێتەوە، پێکدادانەکان لە جیاتی ڕێگاچارەی دادپەروەرانە، دەچێتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە.

تورکیا و یەکمایەتیە ژێئۆپۆلیتیکەکانی

تورکیا سەربەخۆیی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەدا وەکوو یەکمایەتی چاوەلێدەکات و بە شێوەی چالاک لە ئاستی جیهانی بەشداری دەکات بەڵام نایەوێت لە ژێر دەسەڵاتێکی تایبەتدا بێت.

یەک لە ئەو ڕێکخراوانە کە دەتوانێت وەکوو بەستێنێک بۆ دانوستانەکان بێت، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپایە.بەڵام سەرەڕای ئەوانە ئەنقەرە دەتوانێت هەموو لایەنەکان و پەیامەکانیان نازەروور ڕابگەیێنێت و قبووڵیان نەکات.

ئەگەری پێکهێنانی ناوەندێکی دەستەبەرکاری نێوخۆیی

گرووپە کوردەکان بۆ دەستخستنی ئەو ئامانجە هەوڵ دەدەن. بۆ نموونە سری سورەیا ئوندەر لە پێکهێنانی کۆماری هاوبەشی تورک-کورد وەکوو ئامانجێک باس دەکات بەڵام ئەوە دژی هزری سیاسەتوانانی تورکیایە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha