٢٥ شوبات ٢٠٢٥ - ١٧:٤٧
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران و بژێرەکانی بەرگری تاران

نەجاح محەمەدعەلی لە یادداشتێکدا دەڵێ کە ئێران لە ساتەوەختێکی چارەنووس‌سازدایە و پێویستی بە ستراتژییەکی کۆگرە؛ ستراتژییەک کە لێکدراوی هاوکاتی بەرگری سەربازی، دیپلۆماسیی چالاک و سەربەخۆیی ئابووری بێت.

  بەشی نێودەوڵەتی: "نەجاح محەمەدعەلی" شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی، لە یادداشتێکی تایبەتی بۆ مێهر لە ژێر ناوی "پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران و بژێرەگەلی بەرگری"دا دەڵێ: ئێران لە ساتەوەختێکی چارەنووس‌سازدایە و پێویستی بە ستراتژییەکی کۆگرە؛ ستراتژییەک کە لێکدراوی هاوکاتی بەرگری سەربازی، دیپلۆماسیی چالاک و سەربەخۆیی ئابووری بێت.

1. زەمینەی گشتیی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا

پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا یەکێکە لە ئاڵۆزترین پرسەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی کە لە دوای شۆڕشی 1979ـه‌وە بەردەوام بەرەوڕووی ناکۆکی و هەڕەشەی بەرامبەر بووە و سەرەڕای هەولە کاتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، واشنتۆن بەردەوام ئێرانی بە هۆکاری هەڕەشە و ئاژاوەی ناوچەیی تۆمەتبار کردووە و هاوکات تاران، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە هۆکاری لاوازکردنی پێگەی ستراتژیکی خۆی دەزانێت.

لەو چوارچێوەدا، گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ پێشگری لە گەشەی پلانی ناڤۆکی ئاشتی‌خوازانەی ئێران بە بیانووی هەڕەشەئامێزبوونی دەفرایەتی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیی ئێران لە داهاتوودا، زیاتر پەرەی سەندووە و هەر ئەمەش لایەنی ئێرانی هان داوە بۆ پشتبەستن بە لۆژیکی بەرگری وەک بنەمایەکی ستراتژیکی ئەمنیی ئێران. بەوەشەوە ئەگەرچی ئێران بەردەوام پابەندیی خۆی بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان سەلماندووە، بەلام بەردەوام لە ژێر گوشاری سیاسی و ئابووریدا بووە.

2. بژێرەکانی ئێران بۆ تۆکمەی توانستی بەرگری و پێشگری

ئا. ستراتژیی پێشگری و دوکتۆریەنی بەرگری

ئەگەرچی ئێران بەردەوام جەخت لە ئاشتی‌خوازانەبوونی پلانی ناڤۆکیی خۆی دەکات، بەڵام گوشاری ڕۆژئاوایی و هەڕەشە بەردەوامەکان، تارانی ناچار لە پێداچوونەوەی بە ستراتژیی بەرگری کردووە و لەم پێناوەدا، سیاسەتەکانی تاران پشتئەستوورە بە تەوەرەکانی خوارەوە:

ـ گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی ئاشتی‌خوازانە وەک مافێکی ڕەوا، وێڕای تۆکمەی توانستی بەرگریی بۆ سازدانی هاوکێشەی بەرگری.

ـ بەرزکردنەوەی توانستی مووشەکی بالێستیکی و کرووزی وردبینانە بە مەبەستی تۆکمەی سیستەمی بەرگری ستراتژیک.

ـ باشترکردنی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی و شەڕی ئەلەکترۆنیکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ئاسمانی و مووشەکی.

ب. فرەچەشنیدان بە هاوپەیمانییە ستراتژییەکان

ـ تۆکمەی پەیوەندییەکان لەگەڵ زلهێزانێکی وەک چین و ڕووسیا بۆ دەستەبرکردنی پاڵپشتیی دیپلۆماتیک و بەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتە سەربازییەکان.

ـ پەرەدان بە هاوکاریگەلی بەرگرییانە لەگەڵ وڵاتانی هاوئاراستە لە بەرەی بەرخۆدان بۆ سازدانی سیستەمێکی بەرگریی ناوچەیی هاوبەش.

ـ سەرمایەدانەری لە سەر پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەڵ وڵاتانی بێ‌لایەن و کەمکردنەوەی باری ئینتیمای ماڵی بە ڕۆژئاوا.

ج. تۆکمەی توانستی ئابووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکان

ـ گەشەی پیشەسازی سەربازی و ئابووریی ناوخۆیی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان.

ـ سازدانی میکانیزمی بازرگانیی جێگرەوە لە رێگەی بەهرەوەرگرتن لە دراوی خۆجێی و ئاڵوگۆریی کاڵایی لەگەڵ هاوپەیمانان.

ـ کەمکردنەوەی دەروەستی گۆژمەی گشتی بە هەناردەی نەوتی لە ڕێگەی فرەچەشنی‌دان بە سەرچاوەگەلی داهاتی و تۆکمەی کەرتی نانەوتیی وەک پیشەسازیی ئاڵوگۆڕی، تەکنۆلۆژی و کشتوکاڵی.

3. پەیامە سیاسییەکان بە ڕۆژئاوا و ڕژیمی زایۆنی

پێویستە بیری دەسەڵاتە ڕۆژئاواییەکان بهێنرێتەوە کە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی تەنیا بە چەند وڵاتی تایبەتی نابەسترێتەوە و ئەکتەرانی نێودەوڵەتیی جۆراوجۆریش بەهرە لەو چەکە دەبەن. لەمناوە ئێران سەرەڕای هەڕەشە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان، بێ‌بەرییە لەو توانستە.

هەروەها دەبێ جەخت لەوەش بکەین کە درێژەی گوشارەکان لە سەر ئێران، ورە و ئیرادەی ئەو وڵاتە بۆ تۆکمەی هێزی بەرگرانەی خۆی زیاتر دەکات. چونکە بەپێی ەئزموون، ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەییدا ڕێز لە وڵاتانێک دەگرێت کە توانای بەرگریی باڵایان هەیە و هێز وەک هۆکارێکی دیاری‌کەر لە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتەدا ڕۆڵ دەگێڕێت.

کەواتە ئێران لە ساتەوەختێکی چارەنووس‌سازدایە و پێویستی بە ستراتژییەکی کۆگرە؛ ستراتژییەک کە لێکدراوی هاوکاتی بەرگری سەربازی، دیپلۆماسیی چالاک و سەربەخۆیی ئابووری بێت.