٢٥ شوبات ٢٠٢٥ - ١٧:٤٦
بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەر: کورد متمانەی بە ڕەوتی سیاسی نوێ سووریا نییە

بە وتەی نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە هەرێم، ئیدارەی خۆسەری کورد و ڕێبەرانی کوردی سووریا ، گفتوگۆی نەتەوەیی سووریا لە دیمەشقیان بەهۆی نیگەرانی لە گشت گیر نەبوون و ناڕەوایی بایکۆت کرد.

  سەرەڕای ئەوەی کە دوو بەرپرسی کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە کە بانگهێشت نەکراون بۆ گفتوگۆی نەتەوەیی سووریا لە دیمەشق بەڵام بەرسپێکی دیکە دەڵێت، ئەو کۆنفڕانسەیان بایکۆت کردووە.

فەتحوڵڵا حسێنی، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەی نیوعەرەب وتی: هیچ شاندێک لە لایەن کوردەوە، لە ئەو کۆنفڕانسە بەشداری ناکات. ئەو کۆنفڕانسە خۆجەییە چونکوو تەنیا گرووپگەلێک تێیدا بەشدارن کە لەلایەن دەوڵەتی ئەحمەد شەرعەوە، دیاری کراون.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەشداری نەکردنی کوردەکان ، ئاستی کۆنفڕانسەکە دەهێنێتە خوارەوە دەیخاتە ژێر پرسیارەوە و پێش بینی کرد کە ئەو کۆبوونەوە وەکوو نداوتسنای ناسەرکەوتوو ئاستانە، ژێنێڤ و سوچی شکست دەهێنێت.

سەرەڕای بایکۆتی ئەو کۆنفڕانسە، ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بەڵێنی داوە کە بە ناوبژیوانی ئەمریکا، لە پرسە گرینگەکانی نەوت و گاز لەگەڵ دەوڵەتی کاتی سووریا هاوکاری بکات بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ گواستنەوەی کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتییەکانی ناوچە کوردنشینەکان بە دەوڵەتی کاتی دیمەشق.

ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەو کۆنفڕانسە بەشێک لە ڕەوتی سیاسی بەربڵاوتر بۆ نووسینی دەستووری نوێیە کە لەوانەیە سێ ساڵ بخایێنێت و دوای ئەوە هەڵبژاردنی گشتی لە ماوەی چوار ساڵدا بەڕێوە دەچێت.

داهاتووی هێزە چەکدارەکانی کورد لە سووریا

ئەو گفتوگۆیە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێتە کە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر ڕێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و شۆرای دیمۆکراتیکی سووریا بۆ تێکەڵ بوونی یەکینە سەربازییە کوردەکان لە ئەرتەشی نوێی سووریا بڵاو کراوەتەوە. سەرەڕای ئەوە حسێنی وتی کە ئەو ڕەوتە لەوانیە دوو سال بخایێنێت چونکوو پێکهاتەی سیاسی داهاتووی سووریا هێشتا نادیارە.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی ئێستا بەس نوێنەری ئەهلی سوننەیە و ئەوە بۆ کوردەکان و لایەنەکانی دیکە قبووڵ کراو نییە.

342/