٢٣ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٣٧
ڕێبەری باڵای ئێران: دوژمن بزانێت بەرخۆدان درێژەی هەیە

پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی پرسەی موجاهیدین شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید سەید هاشم سەفیئەدین لە ڕێوڕەسمی پرسەکە لە لوبنان خوێندرایەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی شەهیدی موجاهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ستایشی ئەم دوو شەهیدە گەورەیەی بەرخۆدانی کرد .

لەو پەیامەدا هاتووە: "پێویستە دوژمن بزانێت کە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ستەم و خۆبەزلزانین تەواو نەبووە و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئامانجی خوازراو.

دەقی پەیامی ڕێبەری شۆڕش، کە ئەمڕۆ لەم ڕێوڕەسمەدا لەلایەن حوجەتولئیسلام سەید موجتەبا حوسێنی نوێنەری ڕێبەری کە نێردراوە بۆ لوبنان خوێندرایەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

قال الله عزّ و جل: وَ لِلّٰهِ العِزَّةُ وَ لِرَسولِهِ وَ لِلمُؤمِنینَ وَ لٰکِنَّ المُنافِقینَ لا یَعلَمون.

موجاهیدینی گەورە و پێشەنگی بەرخۆدان لە ناوچەکە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ئێستا لە لووتکەی شکۆمەندی خۆیدایە. جەستەی پاکی لە خاکی جیهاد لە ڕێگای خوادا دەنێژرێت، بەڵام ڕۆح و ڕێبازەکەی هەموو ڕۆژێک گەشاوەتر دەبێت، و پشتیوان بە خودا ڕێگا بۆ ئەو کەسانە پیشان دەدات کە شوێنکەوتووی ئەون. دوژمن دەبێ ئەوە بزانێت کە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ستەم و خۆبەزلزانین هەرگیز کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجی خوازراو ان شاءاللە. هەروەها ناوی چاک و ڕووخساری ڕووناکی جەنابی سەید هاشم سەفیەدین (خوا لێی ڕازی بێت) ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مێژووی ناوچەکەیە کە هاوکارێکی نزیک و بەشێکی دانەبڕاو بوو لە سەرکردایەتی خۆڕاگری لە لوبنان. سڵاوی خودا و مرۆڤە بەرحەقەکانی لەسەر ئەم دوو تێکۆشەرە سەربەرزە، لەسەر ئەو تێکۆشەرە ئازا و دڵسۆزانەی تر کە لەم دواییانەدا شەهید بوون، هەروەها لەسەر هەموو شەهیدانی ئیسلام. وە سڵاوی تایبەتی من بۆ ئێوەی منداڵە ئازیزەکانم، شەڕڤانانی گەنجی لوبنان.

342/