٢٣ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٣٧
شێخ نەعیم قاسم: ئەوڕۆ نمانەی هەموو ئازادەکانی جیهان بەڕێ دەکەین

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ناساندنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە "نمانەی هەموو ئازادەکانی جیهان"، وتاردانی لە ڕیوڕەسمی بەڕێ‌کردنی تەرمی ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لە بەیرووت دەست پێکرد.

  شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە ڕیوڕەسمی بەڕێ‌کرانی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، ڕایگەیاند:بە ناوی برا و پێشەوام سەید حەسەن نەسروڵڵا دەتانکەمە بەردەنگی خۆم و دەڵێم، ئەی بەڕیزترین و بە ئەمەگترین و خۆشەویست‌ترینی خەڵکان کەوا سەربەرزتان کردین، ئەمڕۆ پێکەوە ماڵاوایی لە خۆشەویستی خەباتکاران و خەڵک و هەژاران و چەوساوانی سەر زەوی و فەلەستینییەکان دەکەین.

نەعیم قاسم بە ئاماژە بە پاراستنی ئەمانەتی سەید حەسەن و درێژەدان بە بوار و وەسیەتەکەی، جەختی کرد: ئەوڕۆ ڕێبەرێکی بێ وێنەی مێژوویی، نەتەوەیی، عەرەبی و ئیسلامی کە نمانەی هەموو ئازادەکانی جیهانە، بەڕێ دەکەین.

ناوبراو هەروەها ڕۆڵی بەرزی سەید حەسەن نەسروڵڵای لە بووژاندنەوەی ئامانجی فەلەستین نرخاند و وتیشی: ئێمە درێژە بەو ئامانەتەت دەدەین و تەنانەت ئەگەر ماڵ و خانوومان لێ بڕووخێنن و هەموو شەهید بکرێین. ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین کە لەگەڵ تۆ بەستوومانە نەسروڵڵا و ڕێگەی تۆ تا شەهیدبوون درێژە پێ دەدەین.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی بە هێرش و پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و فەلەستین کرد و ڕایگەیاند: بەوەشەوە 75 هەزار زایۆنی بە هۆی خۆڕاگری و پاوەجێی هێزەکانی ئێمە نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. بۆیە وەڵامی دوژمن بۆ ویستی ئاگربڕیشمان دایەوە، چونکە درێژەی شەڕ بەبێ پێشکەوتی سیاسی یان مەیدانی هیچ سوودێکی بۆ بەرخۆدان و لوبنان نەبوو و ئەمە خاڵی ئیجابی ئێمە بوو کە لە کاتی خۆیدا بڕیاری ئاگربڕمان دا.

شێخ نەعیم قاسم پێشیڵ‌کارییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە بڕیاری ئاگربڕ و کشانەوەی سەربازانی لە خاکی لوبنان، بە پیلانی داگیرکاری و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی لوبنان زانی و هەڕەشەی کرد: واباشە بزانن کە بەرخۆدان ئامادەیە و ئێمە ئیمانمان هەیە کە سەرکەوتنی کۆتایی لێبڕاوانەیە و ئەم سەرکەوتنە ڕەنگە درێژە بخایێنێت، بەڵام بێ گومان هەر وەدی دێت.

ناوبراو هەروەها پاڵپشتی لە غەزەی بە بەشێک لە ئیمانی بەرخۆدان بە ئازادکرانەوەی فەلەستین زانی و جەختیشی کرد: ئەی ئەوانەی نووستوون، ڕابن و ببینن کە چۆن بەرخۆدان نموونەیەکی باشی لە خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنی و ستەمی ئەمریکایی لە خۆی نیشان داوە.