٢٣ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٣٦
پرسە و یادی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە موسەلای تاران

خەڵکی تاران ئەمڕۆ دوای نێژرانی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین لە بەیرووت، پرسە و سەرەخۆشیان بۆی دانا.

  ئەمشەو لە دوای نوێژی عیشا خەڵکی تاران بە ئامادەبوون لە موسەلای تاران یادی شەهیدانی حزبوڵا دەکەن.

یەکێک لە ئامادەبووان لە هۆڵی موسەلای تاران لە وتووێژ لەگەڵ مێهر وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەفسانەیەک بوو بۆ هەموو جیهان کە سەرەڕای هەموو فشارەکان خەڵکی غەززەی بە تەنیا جێ نەهێشت.