٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٠٠
حزبوڵا 100 مووشەکی بەرەو ئیسڕائیل هاویشت

سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە زیاتر لە 100 مووشەک لە لایەنی لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان تەقێندراوە.

 سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدا ناوە کە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کراوە.

میدیاکانی زایۆنیستی هەروەها ڕاپۆرتیان دا کە حزبوڵا هێرشێکی مووشەکی بێوێنەی بۆسەر ناوچەکانی باکووری ناوچە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە.

باسیان لە ڕوودانی ئاگری گەورە لە ناوچەی داگیرکراوی کیریات بیالیک کرد.

کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێشتا نازانرێت کاردانەوەی سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بووە یان تەنیا سەرەتای ئەم پرۆسەیە.

342/