٨ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٨:٤٢
ئیسرائیل بە فەرمی وەک "ڕژێمی منداڵکوژ" ناسێندرا

کەناڵێکی زایۆنیستی بڵاویکردەوە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تێلاڤیڤی وەک ڕژێمی منداڵکوژی خستۆتە لیستی ڕەشەوە.

 کەناڵی ١٣ی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شاندی تێلاڤیڤی لەم ڕێکخراوەدا ئاگادار کردەوە کە ئیسرائیلی خستۆتە لیستی ڕەشی ڕژێمەکانی منداڵکوژەوە.

پێدەچێت نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار سوپای ئیسرائیل وەک ڕێکخراوێک بناسێنێت کە دەستدرێژی و منداڵکوژی کردووە.

342/