٦ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٧:٢٣
دانوستان لەگەڵ داگیرکەرانی سووریا ناکەین

فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد کە لەگەڵ کەسانێک کە خاکی سووریایان داگیر کردووە، دانوستان ناکەین.

 فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی دیمەشق لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە لەگەڵ کەسانێک کە خاکی سووریایان داگیر کردووە، دانوستان ناکەین.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەن ڕایگەیاند: فەیسەل مێقداد لە لێدوانەکەی خۆیدا مەرجی بنەڕەتی گفتوگۆی سووریا و تورکیای یەک بابەت ڕاگەیاندووە ئەویش ئەوەیە کە تورکیا ئامادە بێت لە خاکی سووریا بکشێتەوە.

هەروەها وتیشی کە ڕەوا نیە تورکیا باکووری سووریای داگیر کردووە و پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان دەکات.

342/