٢٨ نیسان ٢٠٢٤ - ٢٠:٥٢
سێ ڕۆژنامەڤانی کورد کەوتنە زیندان

سێ ڕۆژنامەڤانی کورد کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنەکەی ئەم دواییە دەستگیر کرابوون، بە فەرمانی دادگا کەوتنە زیندان.

 لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر ماڵی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەڤانەکان، سێ کەس لە ئەو 9 ڕۆژنامەنووسانە بە فەرمانی دادگا کەوتنە زیندان.

بە پێ نووسراوی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، محمەت ئەسڵان و ئەسرا سۆلین دال، ئەردۆغان ئالای یامووت دوای تێپەڕینی قۆناغی لێپرسینەوە بە فەرمانی دادگا کەوتنە زیندان و شەش ڕۆژنامەڤانی دیکەیان بە مەرجەوە ئازاد کران.

342/