٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:١٦
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی کرمان ڕاگەیاند

گروپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند.

گرووپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند كه‌ له‌ڕێگه‌ی دو خۆكوژه‌وه‌ هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدران و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س شەهید و برینداربون.

گروپی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌كانیه‌وه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌رپرسیارێتی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دو خۆكوژه‌وه‌ و به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامداوه‌.

342/