١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:٥٦
2700 فەلەستینی هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵە بوردمان کراوەکانن

وەزارەتی تەندروست فەلەستین لە مانەوەی 2700 فەلەستینی لە ژێر دار و پەردووی ماڵە بوردمان کراوەکان لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلەوە لە غەززە هەواڵی دا.

 فەلەستین ئەلیەوم لە وەزارەتی تەندروستی فەلەستینەوە ڕایگەیاند کە 2700 فەلەستینی هێشتا لە ژیر دار و پەردووی ماڵە بوردمان کراوەکان لەلایەن شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلدان.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە نێو ئەو ئامارەدا 1500 کەسیان منداڵن.

ڕۆژی ڕابردووش وەزارەت تەندروستی فەلەستن دوایین ژمارەی شەهیدان و بریندار بووانی فەلەستینی لە شەڕی غەززەی بە ڕیزەوە 4506 و 27 هەزار کەس ڕاگەیاند.

342/