٢٢ ئاب ٢٠٢٣ - ١٨:٤٤
یەک میلیۆن و 335 هەزار ئێرانی داوای پاسپۆرتیان کردووە بۆ سەفەری کەربەلا

سەرۆکی قەرارگای ئەربەعینی ئێران رایگەیاند تا ئێستا یەک میلیۆن و 335 هەزار ئێرانی داوای پاسپۆرتیان کردووە بۆ سەفەری کەربەلا و بەشداریی لە پیاسەی ئەربەعین.

 سەردار موحمەد شەرەفی رایگەیاند: تا ئێستا یەک میلیۆن و 335 هەزار ئێرانی داخوازییان تۆمار کردووە بۆ پێدانی مۆڵەتی تێپەڕبوونی لە سنووری عێراق کە تا ئەمڕۆ 640 هەزار پاسپۆرت رادەستی زیارەتکاران کراوە.

وتیشی: 285 هەزا. پاسپۆرت لە سەرەی چاپ کردن دایە..

جەختیشی کرد کە کاری دەرکردنی مۆڵەت و‌پاسپۆرتی زیارەتی بۆ کەربەلا و بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین بە خێرایی خەریکە ئەنجام دەبێت.

342/