ئەمیر ئەحمەد ڕەزا پووردەستان، سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیەکانی ئەرتەشی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە نائارامییەکانی ئەم دواییە هەموو دوژمنانی حکومەت سەرەڕای هەموو دژایەتیانیان یەکیان گرت، ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان زیاتر لە 40 ساڵە ئیرانیان گەمارۆ داوە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هەموو هەڕەشە، گەمارۆ و نائارامییەکان وەکوو کێو وەستاوە و لە ئەو قەیرانانە بە ڕێنماییەکانی ڕێبەر پەڕیوینەتەوە.
ئەمیر پووردەستان بە وتنی ئەوەی کە دەسەڵاتی ئێمە سیستەمێکی بەهێزە، ڕایگەیاند: ئەمریکا ناوێرێت هێرش بکاتە سەرمان و ئەگەر پشت بە نائارامییەکان دەبەستێت، بەو هۆکارەیە کە لە زانست، هێزی سەربازی و بوونی خەڵک و ئاگاییان دەترسێت.
342/