بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیاو ئۆکرانیا ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خوبەک بە کاتی مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، ئەم دیدارە لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی «دولماباچە» لە ئەستەمۆڵ و لە پشت دارکە داخراوەکان بەڕێوە دەچێت.
«ڤلادیمیر مدینیسکی» یاریدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەرۆکایەتیی شاندەکەی ڕووسیای لە وتووێ ژ لەگەڵ ئۆکرانیا بە ئەستۆ دەبێت.
بەرپاکرانی وتووێیژەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ لە کاتێکدایە کە پێشڕەویی ھێزەکانی ڕووسیا بەرەو کییەفی پێتەختی ئۆکرانیا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە سەرباری بەرخۆدانی توندی ھێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامەو لە کییەف نزیکتر بوونەتەوە.
342/