بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا ئاماژەیان بەوەکردووە" هەوڵ دەدەین بۆ ھاندانی ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە بایەخدان بەم کەیسە نیشتمانی و چارەنووسسازەی گەلی کوردستان بە ھاندان بۆ توێژینەوە و جێکردنەوەی لە پرۆگرامەکانی خوێندن و فێرکردن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێتی نوسەرانی جینۆساید، یەکێتی ھەموو قەڵەمێکی بە پەرۆشی بواری ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و کۆمەڵکوژیە، کار بۆ کۆکردنەوەی ھەموو تواناکانی ئەو بوارە دەکەین و وەک چەترێکی گشتگیر بۆ پرۆژەی نوێ و کاری بە کۆمەڵ و تاک پاڵپشت و ھاوکار دەبین.
342/