بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا سەردار عولامڕەزا جەلالی شەوی رابردوو لە بەرنامەی راستەخۆی تەلەفزیونی دا ئاماژەی کردە پەلاماری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی و بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پەلامارە زۆر ئاڵۆزکاوە و پاکتاوکردنی ئەستەمە گوتیشی : ئەم پەلامارە لە بەشی سۆفتڤێردا کراوە و ئەگەر لە بەشی ھاردڤێر بوایە پێویستیی بە دزەکردن ھەبوو یانی کۆمپانیای سازکەری ھاردڤێرەکە دەستی تێادادەبوو یان ھەندی شت دروست دەکرا و دەخرایە سەر سیستمەکە .
گوتیشی پەلاماری سەر تابلۆکانی ریکلامیش لە گەڵ پەلاماری سەر سیستمی سوتەمەنی لە پێوەندی دابوو ھەڵبەت لە باری تەکنیکیەوە خەریکی تاتووێ کردنی پرسەکەین .
ناوبراو دەستتێدابوونی کەسانێک لە نێوخۆی ئێرانیشی رەت نەکردەوە و گوتی دەزگا ئاسایشیەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن .
بە دوای ھێرشی سایبێری سێشەممەی رابردوو بۆسەر سیستمە زیرەکەکانی سووتەمەنی ، بەنزین خانەکانی ئێران رووبەڕووی کێشەی لێدانی سووتەمەنی بوونەوە .
/342/