٢ ئاب ٢٠٢١ - ١٥:١١
73 وڵات بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان راگەیاندووە

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید نیزامەدین مووسەوی وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی لە باسی وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری سێزدەیەم لە پەرلەمان، وتی: ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆک کۆماری سێزدەیەم رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت . 

ناوبراوگوتیشی: لەلایەن بەڕێز قاڵیبافەوە، لێژنەیەک پێک هێنراوە کە لەو لێژنەیەدا کومیتەی جیاواز، کۆبوونەوەی بەربڵاویان بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی ئەو ڕێوڕەسمە و هەروەها بانگهێشت کردنی میوانان بەڕێوە بردووە.

مووسەوی ڕایگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرچوونی فەرمانی مەشرووتیەت بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس هەروەها لە شرۆڤەی وردەکاریی بانگهێشتی میوانانی بیانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار، وتی: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لەو ڕێوڕەسمە ئامادەییان ڕاگەیاندووە کە لە نێوانیاندا 10 سەرۆک کۆمار، 20 سەرۆکیپەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە و 10 وەزیری دیکە، هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک و بەرپرسای 11 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی ئۆپێک، سەرۆکی IPU، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا، نوێنەری دی 8، نوێنەری سیتا و هەروەها نوێنەر و کەسایەتیی گرینگی ئایینە جیاوازیەکانی جیهان و کەسایەتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لەو ڕێوڕەسمە بەشداری دەکەن.

مووسەوی وتیشی: هەروەها بۆ ڕووماڵ کردنی بەربڵاوی ئەو ڕێورەسمە، لە نزیک بە 400 هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەکی کە داوای ڕووماڵی ئەو ڕێوڕەسمەیان کردووە کە بە پێی دۆخی کۆرۆنایی توانیمان بەستێن بۆ ئامادەبوونی 170 هەواڵنیری ناوخۆیی و دەرەکیی لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە بڕەخسێنین . 

342/