به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز داوای کرد وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیرییە سەربازییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکەنەوە.
سیروان بارزانی لەبارەی پێکدادانی سەربازی چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کێشە ئەمەیە کە ئەم هێزانە لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدان و ناوچەکەیان نائەمن کردووە. پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیاوە بۆ ئەوەی هێزە بێنێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند پێوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیا باشە و هەرێمی کوردستان بەدوای دوورنواڕی ئابووری و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و دوور کەوتنەوە لە تاکەسەرچاوە واتە گرێداراوی بە نەوتە .
سیروان بارزانی دەڵێت ئاسایشی ناوچەکە گرینگترین هۆکارە بۆ دروست بوونی ئاسوودەیی ئابووری.
342/