به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەگری روسیا لەراگەیەنراوێکدا تاقیکردنەوەی یەکەمین دروستکراوی موشەکی خۆی لەجۆری تسیرکۆن راگەیاند و باسی لەوەکردوە، لەدەریای ناوەڕاست تیمی کەشتیوانی ئەدمیراڵ گۆرشکۆڤ بە "سەرکەوتویی" تاقیکردنەوەی موشەکی تسیرکۆنیان ئەنجامدا، موشەکەکەش ئامانجێکی زەمینی لەدەوروبەری ناوچەی بانتس پێکاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکی تسیرکۆن لەدوری 350 کیلۆمەترەوە ئامانجەکەی پێکاوە، لەتاقیکردنەوەکەشدا تایبەمەندییە تاکتیکی و هونەرییەکانی موشەکەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
ئەو موشەکە لەسەر ژێردەریاییەکان و کەشتییە سەربازییەکان جێگیر دەکرێ و بەکاردەهێنرێت.