٢٦ نیسان ٢٠٢١ - ١٢:٥٣
سنووری مێهران بۆ هەناردە کردنی کاڵا کراوەیە

چەند هەفتەیە کە بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە سنووری مێهران بۆ هاتوچۆی موسافیر داخراوە بەڵام بەشی بازرگانییەکەی هەر کراوەیە و چالاکە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەسەد قاسمی ڕایگەیاند: بە پێی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و پارێزگای ئیلام و هەروەها قەیرانی بوونی دۆخی کۆرۆنا لە عێارق سنووری مێهران بۆ هاتوچۆی موسافیر و زیارەتکاران داخراوە.

ناوبراو وتیشی: سنووری بازرگانی مێهران بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئاوەڵایە و هیچ سنوورێک بۆ هەناردە کردنی کاڵا بوونی نییە و هەر دوو حەوتە جارێک هەموو بازرگانەکان و کرێکارەکان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

342/