به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گویرەی میدل ئیست نیوز، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتەدانێکدا ڕوونی کردەوە: هەرێم لە بواری پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان بە بێ ترس و توندوتێژی زۆر پێشکەوتووە.
ئەم وتە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بەندکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژی سیاسەتەکانی هەرێمن، ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
گۆڤاری ئەلعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا ئەم بابەتەی لێک داوەتەوە و باسی ئەوەی کردووە کە چۆن ڕۆژنامەنووسان و چالاکە کۆمەڵایەتییەکان لە کاردانەوە بە دەربڕینی ئەم بابەتە، هەندێ باس و بابەتیان خستۆتە بەر باس و وتوویانە وتەکانی سەرۆکی هەرێم لە ڕاستی بە دوورن و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕۆژنامەنووسە چالاکەکان لە سەر ئەم بابەتە بەڵگەیان کۆ کردۆتەوە.
بارزانی ڕۆژی پێشوو لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: هەندێ وتووێژی گرینگمان لە گەڵ ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووساندا بەڕێوە بردووە و هەندێ باس و بابەتمان لێک دایەوە و لەوێ داکۆکیمان کردە سەرپشتیوانی حکوومەتی هەرێم لە قەڵەم بەدەستان و ڕۆژنامەنووسان کە ئەمەش بابەتێکی گرینگە و لەم بوارەدا سەرکەوتنی زۆرمان بە دەست هێناوە.
هاوکات رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ناسراو بە "ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسە ئازادەکان"، "ڕێکخروەی میدیاکان، هاوکاری و گۆڕینەوەی زانیاری" لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: ئازادی ڕادەربڕین و چالاکی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە پێشوو کەوتۆتە مەترسییەوە.
342/