١٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٣٤
ڕێپێوانی ئەربەعین بەڕێوەناچێت

سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە داوای ٥ ملیار دۆلار قەرزمان لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو کرد، هەمووانیش قبووڵیان کرد بەڵام ئەمریکا ئیزن نادات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: هەموو هەوڵەکانی ئێمە ئەوەیە کە هاوکات لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بتوانین کارە پێویستەکانی دیکە بۆ ژیان و داهاتووی خەڵک بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام بدەین.

ڕۆحانی وتیشی: پرسێکی دیکە کە پێدەچێت لە ئەم دۆخەدا هیچکەس لەگەڵی ڕووبەڕوو نەبێت ئەوەیە کە وڵاتێک بووین لە ژێر سەختترین گوشارەکاندا بووین و هەین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە داوای ٥ ملیار دۆلار قەرزمان لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو کرد و هەمووان قبووڵیان کرد بەڵام ئەمریکا ناهێڵیت کە پارە بۆ دەرمان و پێکوتە وەربگرین.

ڕۆحانی لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعین جەختی کرد: بەرپرسانی پایە بەرزی عێراقی ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند ئەمساڵ ئامادەیی پێویستمان بۆ میوانداری لە زیاترەتکارانی ئەربەعین نییە.

342/