٢ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٦
ماکرۆن؛ حزبوڵڵا هەڵبژێردراوی خەڵکی لوبنانە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کە سەردانی لوبنانی کردووە، وتی: حزبوڵڵا نوێنەری بەشێک لە گەلی لوبنانە و لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وتی:  ئەگەر نامانەوێت لوبنان چارەنووسی هەندێ وڵات بگرێت کە گیرۆدەی تیرۆریزمن، دەبێ حزبوڵڵا و دیکەی حزبەکان ئاگادار بکەینەوە کە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئەوەشی وت کە میشل عەون لە لایەن خەڵک و نوێنەرانی پەرلەمانیش هەڵبژێردراوی خەڵکن و هەر بۆیە هەمووی یاساییە.

دوای ڕووداوەکەی تەقینەوە لە باشووری لوبنان ئەمە دووەم جارە کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەردانی لوبنان دەکات.