٢٥ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٤٢
گرووپێکی تیرۆریستی لە ماکۆ تێکشکێندرا

پێوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپا لە شەڕ لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی لە ناوچەی گشتی ماکۆ هەواڵی دا.

پێوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگیێندراوێکدا ڕایگەیاند: شەوی دووشەممە واتا دووی خەرمانان گرووپێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش سەر بە ئیستکباری جیهانی کە دەیانەویست دزە بکەنە ناو خاکی ئێرانەوە، لە ناوچەی گشتی ماکۆ کەوتنە بۆسەی هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە پێکدادان لە نێوان ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەگەڵ هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا، هەموو ئەندامانی ئەو گرووپە کوژران.

لە ئەو پێکدادانە ڕێژەیەکی بەرچاو چەک، جیهازات و تەقەمەنی و سیستەمی پێوەند لە تیرۆریستەکانەوە دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.