٢٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٥
تورکیا سیستەمی مووشەکی "هاوک" ی لە سووریا جێگیر کرد

سوپای تورکیا بە گواستنەوەی سیستەمی مووشەکی هاوک بۆ ئەدلەبی سووریا ئەو سیستەمەی لە گوندی مەستوومە هەڵکەوتوو لە نزیکی ئەدلەب جێگیر و چالاک کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەواڵدەری ئیندپندنت تورکی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاسمانی لە گوگڵ مەپ جێگیر بوونی سیستەمی مووشەکی هاوک لە لایەن سوپای تورکیاوە لە ئەدلەب کە پێشتریش هاتبووە ئاراوە و لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە وەدرۆ خرابووەوە، پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی نووسراوی ئیندپندنت تورکی، سوپای تورکیا ماوەیەک لەمەوپێش کاروانێکی سەربازی کە جیهازاتی سیستەمی مووشەکی هاوکیان دەگواستەوە، ناردبووە ئەدلەب و ئەو سیستەمە مووشەکیەیان لە گوندی مەستومە لە نزیکی ناوەندی ئەدلەب کە سوپای تورکیا لەوێ بنکەی سەربازیان هەیە جێگیر کردووە و ئەو سیستەمەیان چالاک کردووەتەوە.

شیاوی باسە، سەرچاوە خۆجەییەکان پێشتریش لە ناردنی سیستەمی مووشەکی هاوک لە مانگی مارس لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ ئەدلەب هەواڵیان دابوو کە لە ئەو ڕێکەوتە بەرپرسانی سەربازی تورکیا ئاوەها پاگەندەیەکیان ڕەت کردبووەوە.