١٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:١٤
دەوڵەتی ترامپ خراپترین دەوڵەتی ئەمریکا بووە/ پەمپەئۆ هیچ نەزانە

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە کۆشکی سپی، خراپترین دەوڵەتی خۆی لە درێژایی مێژووی ئەزموون دەکات، وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەلفوبێی سیاسەت نازانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت، بە ئاماژە بە ڕووداوی پاپۆڕەکەی ئەرتەش لە کۆنارەک، وتی: ئەوە جێی داخ و کەسەرە کە ژمارەیەک لە گەنجانی خۆمانمان لدەست دا و ئێمە لەگەڵ بنەماڵەی ئازیزیان هاودەردی دەکەین و پەیجۆری هۆکاری ئەو ڕووداوە هەین و هۆکارەکەشی بە خەڵک ڕادەگەیێنین.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا وتی: گەل و دەوڵەتی ئێران لە بەرانبەر تاقی کردنەوەیەکی قورس وەستاون، چونکوو ئەگەرچی هەموو وڵاتەکان تووشیاری کۆرۆنا هاتوون بەڵام هیچ وڵاتێک وەکوو ئێران نییە کە دوو ساڵە کەوتووەتە بەر شاڵاوی توندترین گەمارۆکانەوە. من بیرم نایەت کۆشکی سپی ئاوەها کەسانێک لە نێویدا دەسەڵاتیداریان کردبێت و تا ئەو ڕادەیە بێ ڕوحم بن. کاتێک کە دەڕوانیتە وەزیری دەرەوەیان­دا کە ئەلفوبێی سیاسەت نازانێت. بە ڕای من ئەمریکا خەریکە خراپترین دەوڵەتی خۆی لە درێژایی مێژووی ئەزموون دەکات.